ڕاوێژکارانی ماکرۆن هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی یاسادانەران گەیشتنە تاران

لە کاتێکدا ڕاوێژکارانی دیپلۆماسی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ دانووستان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گەیشتوونەتە تاران ، کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی یاسادانەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم ئەمرۆ بە داخوازی ئەمریکا لە ڤییەنا بەرێوە دەچێت .
ئامانجی سەردانی “ئیمانۆئێل بوون ” ڕاوێژکاری پلە یەکی ماکرۆن بۆ تاران ڕەواندنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە ، بەجۆرێک کە پێش سەفەرەکەی رۆژی دووشەممە گووتی هەرچەند ئیران و ئەمریکا توانیویانە بەو گووشارانە هەندێک بەرژەوەندی ببێتە دەستکەوتیان بەڵام هەردوولاش داواکاری دانووستانن .
بوون هەروەها دەڵێت : لە کاتی ئاوادا گرینگە ڕێکارێک بدۆزیەوە کە ڕێگری لە پەرە ستاندنی گرژی دوو لایەن بکات ، هەر ئەو کارەی ئێستا ئێمە دەیکەیین لەم پێناوەدایە .
ئەو دیپلۆماتە فەڕەنسیە سێ هەفتە لەمەوبەر سەردانی تارانی کردبوو ، بەڵام هیچ زانیاریەک لەم بارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا نەکرا .