تۆپبارانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بوو بە هۆکاری گیان لە دەستدانی مناڵێک
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە” ئەمڕۆ چووارشەممە ( 10/7/2019) سوپای پاسدارنی ئێران بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی هەڵگورد ، کێلەشین و بەربەزین بوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاڵاشی ئەو ناوچانەو مناڵێکی سێ ساڵانەش بە ناوی ” زەیتوون قادر ” گیانی لە دەست داو سێ کەسی تریش بریندار بوون .
سەرچاوکە باس لەوە دەکات قوربانیەکان ئەندامی خێزانێکن و گوڵلە تۆپ بەر ماڵەکەیان کەوتووە
جێگەی ئاماژەیە سوپای پاسدارن لە دوای کوژرانی سێ ئەندامی خۆی لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بەم تۆپبارانە کردووە .