حەنان فەتلاوی : کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان بەویژدانەوە کار دەکات
حەنان فەتلاوی کە بەردەوام لە دژی هەرێمی کوردستان هەڵویست دەگرێت، وەک کەسایەتیەکی دژبەر لای کورد ناسراوە ، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لە پێشوو باسی بەیەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئافرەتان دەکات و دەڵێت کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەو پەڕی ویژدانەوە سێ ئافرەتیان کردۆتە وەزیر
ئەم هەڵوێستەی حەنان فەتلاوی لە کاتێکدایە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ لە پەرلەمان دەنگی متمانەی پێدرا و ئەویش لە تۆڕی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی وێڕای هەموو ناکۆکیەکانی ڕۆژانەم لەگەڵ پلان و پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام دەنگی ویژان بۆ بەربژێری و دیاری کردنی ئافرەتان لەم کابینەدا بەرچاوە، چوونکە جیا لەوەی سێ ئافرەت بوونە وەزیر ، هاوکات سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئافرەتن .
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ ،ڤاڵا فەرید وەک وەزیری هەرێم ، کوێستان فایەق محەممەد بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و بێگەرد تاڵەبانی وەک وەزیری کشت و کاڵ و سەرچاوەئاویوکان سوێندی یاساییەن خوارد
دەبێت بگوترێت رێواز فایهق وا بڕیارە سبەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وهربگرێت، پاش ئهو ڕێکەوتنەی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومهت هاتە ئاراوە .
.
مونا قەهوەچی” ش هەرلە سەرەتای دەستبەکار بوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە سکرتێری پەرلەمان بەرێوە دەبات “