هەوڵێكی تر بۆ تێكدانی یەكرێزی هێزەكان ئاشكرا بوو

خواكوڕك
 
لەپاش پەیامەكەی بارزانی بۆ لایانەكان و بەدەنگەوە چوونی هێزە سیاسەكانی كوردستان چەند رووداوێكی لەم چەند رۆژە لەسەر ئاستی شارەكانی كوردستان روویانداو دواویش تیرۆر كردنی مامۆستا وشیار و تەقەكردن بوو لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە چەمچەماڵ.
 
كاتژمێر10:30 خولەكی شەوی 22/11/2016 كەسێك لە دەرگای ماڵی د.هۆشیار ئیسماعیل دەدات. دوای ئەوەی د.هۆشیار دەرگا دەكاتەوە، كەسەكە سێ‌ گوللەی پێوەدەنێ، دوو لە گوللەكان بەر د.هۆشیار دەكەون و بریندار دەكرێ‌، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی دەردەچێ.
 
لەسەر ئەو رووداوە سەڵاحەدین محمەد بەهادین لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە پەیچی خۆی كورتە پۆستێكی بڵاو كردەوە لە پۆستەكەدا رایگەیاند: خوێنی دکتۆر ھوشیار دەبێتە تێزاب و ئەڕژێت بە جەستەی ئەوانەی كە دەستیان رەشە و دڵیان رەشە هەروەها لە پۆستێكی تر دا دەلێت خوێنی دکتۆر ھوشیار دەکەین بە تێزاب و دەیکەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیکەوە بژین.
 
هەر پاش رووداوی تیرۆر كردنی مامۆستا وشیار، لە چەمچەماڵ تەقە لەلقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، لەسەر ئەو رووداوە کادیرە پێشکەوتووەی پارتی دیموكراتی كوردسان رایگەیاند “بەچەکى جۆى  (M4) لە ناو ئۆتۆمبێلێکى نەناسراودا تەقە لە بارەگاى پارتى لە چەمچەماڵ کراوە و نزیکەى 18 فیشەک بەر بارەگاکە کەوتووە. لەگەڵ ئەوەشدا چوار قەوانى فیشکەکە بەجێ ماوە هەر دەربارەى هۆکارى ئەو تەقەکردنە لەبارەگای پارتی، ئیسماعیل هەنارەیی بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە: “دواى پەیامەکەى بارزانى، دەستێکى تێکدەر دەیەوێت ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان تەشەنە بکات، بێگومان هۆکارى تەقەکردنەکە پەیوەندى بەو دەستە تێکدەرەوە هەیە کە  دەیەوێت ئارامیی هەرێمى کوردستان تێک بدات”.
 
چاودیرانی سیاسی پێیان وایە دەستێكی دەرەكی و ناوەخۆیش هەیە بۆ تێكدانی بەرەو یەكرێزی هێزەكان و نایانەوێت هێز و لایانە سیاسیەكان لەیەك نزیك ببنەوە. ئامانج لەو رووداوانە ئەوەیە رێگری دەكرێت لە زەمینەی پێكەوە ژیانی سیاسی.
Back to top button