حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەندراوێک ناڕەزایەتی خۆی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕێت

 

 

 

لە ڕاگەیەندراوەدا کە کۆپیەکی دەست ” خوا کوڕک ” کەوتووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە تۆپ بارانی کردنی ناوچە سنووریەکانی ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەردەبڕێت  کە بۆتە هۆی شەهید بونی هاووڵاتیەک و برینداربوونی دووکەسی تری خەڵکی سڤیل  .

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەی وایە کوژرانی سێ ئەندامی سوپای پاسدارن لە ناوخاکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ، بابێت ببێتە بیانوو بۆ تۆپ باران کردنی ناوچە سنووریەکانی هەرێم .

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، هەرێمی کوردستان سەلمێنەری فاکتەری سەقامگیریەو ڕێز لە سنووری  درواسێکانی بە ئەرکێکی یاسایی دەزانێت ، بۆیەش بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادات سنوورەکانی ببنە شوێنی هێرش بۆ سەر دراوسێکان و نابەرپرسانە بڕیار نادات، هەر بۆیەش داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەیین بوردوومانەکان بوستێنێت ، با زیاتر لەوە نەبێتە هۆی خەسار و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان .

 

Back to top button