سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەکات

 

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی دەکات کە ئەمرۆ وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان متمانەی پەرلەمانی وەدەست هێنا .

دەقی پەیامەکە

بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سڵاو و ڕێز..

بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم.

 

ھیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوازم.خۆشحاڵ بووم کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکەوە کارمان کرد. دڵنیام وەک ھەمیشە دڵسۆزانە و بە ھەستی بەرپرسیاریەتییەوە، خزمەتی کوردستان دەکەن و ئەرک و کارەکانتان جێبەجێ دەکەن. وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و ھاوکاریکردنتان بۆ سەرکەوتنی کارەکانتان لە کابینەی نوێدا.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

2019/7/10

Back to top button