فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی وەزارەتی ناوەخۆی راگرت
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا كە لەژێر ناوی (ئاگاداریەک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە) بڵاو كراوەتەوە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند لە بارەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ سەرپێچییەكانی هاتوچۆ دەریكردبوون، دوا بەدوای ڕێنمای وهزارهتی ناوخۆ،سەبارەت بە دانی پارەی سەرپێچی شوفێران، پاش ئهوهی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.
هەر لەراگەیاندراوەكەی فراكسیۆنەكەدا هاتووە، فراکسیۆنی پارتی بەدوا داچونی بۆ ڕێنماییهکان کردو لهگهڵ دەزگا پەیوەندارەکان، بەتایبەت وهزیری ناوخۆ، گەیشتینە ئهو ئەنجامە.
یەكەم – ڕێنماییهکان ڕابگیرێ وکاری پێنەکرێت
دووەم – دیراسهی باشتر بکرێت وبەشێوازێک ڕێنمایی تازە دەربچێ،که گونجاوبێت لهگهڵ ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان.