سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆبوونەوەدان

 

 

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلێزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ ئێوارەی چووارشەممە ، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە لایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە گەرمی پێشوازی لێکرا .

پەیامنێری ڕووداو لە پاریسەوە ڕایدەگەێنێت ، بە گەیشتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی ئیمانۆئێل ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە

 

Back to top button