ترەمپ : بەمزووانە گەمارۆکانی سەرئێران بە ڕێکارێکی نوێ چڕ دەکرێتەوە
دۆناڵد ترەمپ ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی تاران بە شێوەکی چرتر لە جاران بەردەوام دەبێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێران بەوە تاوانبار دەکات بە شێوەی نهێنی بەردەوام بووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم .
ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت : ئێران لە مێژە بە نهێنی بەردەوام بووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم ، هۆکاری ئەوەش لادان لە یاسای 150 ملیارد دۆلاری نابەجێی جان کیری و حکومەتی ئۆباما بوو .
لە کۆتاییدا دەنووسێت نابێت لە بیری کەیین ئەم رێکەوتنە بڕیار بوو لە ماوەی چەند ساڵدا کۆتایی پێ بێت . ئەمجار چاوەڕێ کەن چۆن گەمارۆکان بە ڕێکارێکی نوێ چڕ دەکرێنەوە