سەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمریكی: ئەگەر هەیە داعش بەهێزتر لە پێشوو لە عێراق و سوریا دەربكەوێتەوە

 

لەگەڵ ئەوەی داعش لە ئێستادا هیچ شوێنێكی بەدەستەوە نیە بە تایبەت لەو شوێنانەی پێشوتر تێدا دروست بوو, بەڵام بەبەردەوامی لە هەوڵی ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی و چالاكی پارتیزانیە بە تایبەت لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ناوچە سنوریەكانی نێوان سوریا و عێراق, هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە هێزەوە دەردەكەون, سەنتەری توێژینەوەكانی جەنگ لە واشنتۆن هۆشداری لە گەڕانەوەی بەهێزتری داعش لە عێراق و سووریا دەدات

بەپێی راپۆرتێكی سەنتەری توێژینەوەكانی جەنگ لە واشنتۆن، داعش لە ئێستادا لە هەوڵی خۆ رێكخستنەوەدایە لە هەموو شوێنێك دەستی بە خۆڕێكخستنەوەی دارایی و سەربازی كردووە, ئەو شێوە خۆ رێكخستنەوە مەترسی دروستكردووە ئەگەری ئەوە هەیە بەهێزتر لە پێشووی، لە عێراق و سووریا سەرهەڵبداتەوە.

سەنتەری توێژینەوەی جەنگ ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە داعش تا ئێستا خاوەنی سەرچاوەیەكی بەهێزی دراراییە كە نەتوانراوە ئەو سەرچاوە داراییانە لە ناو ببرێن, ئەمەش گریمانەی ئەوە زیاد دەكات كە بەو پالپشتیە ماددیە داعش دەتوانێت بە هێزەوە خۆی بخاتەوە بە تایبەت كە لە ئێستادا هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ گەڕانەوەی بە هێزتر لە رابردوو.

پێشتر چەند سەرچاوەیەكی زانیاری، لەوانە دەزگای فیدڕاڵیی ئاسایشی رووسیا، ئاماژەیان بەوە دابوو، كە زیاتر لە 1500 چەكداری داعش لە عێراق و سووریاوە بەرەو ئەوروپا رۆیشتوون، كە مەترسییان لێ دەكرێت لەو وڵاتانە دەست بە كردەوەی خۆكوژی و تیرۆریستی بكەن.

Back to top button