عێراق لەگەڵ توركیا رێككەوت كە پەكەكە لە شنگاڵ و ناوچە سنوریەكان دەربكەن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراق كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە وەزیری دەرەوەو وەزیری بەرگری و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی توركیایانكرد لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبوونەوە لە دوای كۆبوونەوەكە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە كۆبوونەوەكە لە بارەی بوونی پەكەكە بووە لە شنگاڵ و پرسی وەدەرنانیان تاوتوێكراوە كە هەردوولا هاوڕابوونە.
مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكە رایگەیاند “هەریەك لە گەڵ بەغدا رێككەوتین و لەسەر ئەوە كۆكین، كە نەك بە تەنیا شنگال، بەڵكو پێویستە تەواوی خاكی عێراق لە پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” پاك بكرێتەوە”.
هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا گوتیشی:” بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بە رووبەروو بوونەوەی داعش لە ناوچەكە, وە ئێمە دڵنیایمان دایە عێراق كە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوكاری سەربازی”.
وەزیری دەرەوەی توركیا گوتیشی: “بڕیاری پێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەشمان داوە, بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی سەربازیشمان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبین”.
شایەنی باسە, شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد عەلی ئەلحەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، نەجاح شەمەڕی، وەزیری بەرگری و مستەفا ئەلكازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی توركیایان كردووە.