بەرهەم ساڵح لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كرد

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی وەرگرت, بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی حكومەت، بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای پیرۆزبایی كردن، بەرھەم ساڵح ھیوای سەركەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆك كۆماری عێراق پاڵپشتیی و ھاوكاریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەخشی. لە وتارێكیشدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێڵە گشتییەكانی چوار ساڵی داھاتووی حكوومەتی خستەڕوو. ئاماژەی بەوەش كرد، كە كاری سەرەكیان رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی دەبێت.

Back to top button