سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی وەرگرت, بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی حكومەت، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد و هیوای خواست پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ببێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاڵپشتیی و هاوكاریی خۆیشی بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆك حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ كابینەی نۆیەم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، متمانە بە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم درا و سوێندی یاساییان خوارد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەكەی بۆ گەلی كوردستان خستەڕوو.