مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/15211742_1176260035787407_16943759_n.jpg)
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه 30/11/2016 وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی بۆ خه‌رج ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی دارایش ئه‌وه پشت راست ده‌كاته‌وه.
د. رێكەوت حمه رشید وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناو وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌ی كردووه و به‌ڵێنیان پێداوه رۆژی چوارشه‌ممه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پزیشكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت.
خواكوڕك په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و له‌وه‌ڵامدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، ره‌نگه رۆژانی چوارشه‌مه و پێنج شه‌مه مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش رابگه‌یه‌نرێت.