حەسەن رۆحانی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات ئەگەر لە زووترین كات كەشتیە نەوتیەكەیان ئازاد نەكات
دوای ئەوەی حكومەتی بەریتانیا لە گەرووی جەبەل تاریق دەستی بەسەر كەشتیەكی نەوتی ئێران داگرت كە نەوتی خاوی بەرەو سوریا دەگواستەوە, ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند كە سزای بەریتانیا دەدەین لە بەرامبەر دەست بەسەرداگرتنی ئەو كەشتیە نەوتیەی ئێران.
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە:” بەڕیتانیا كە دەستیكرد بەخراپكردنی باری ئاسایش دواتر دەرەنجامەكانی بۆ دەردەكەوێت ئەگەر بەزووترین كات كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی ئازاد نەكات
هەروەها ڕۆحانی باسی لەوەشكردووە: ” زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەئێران سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی وزە زیاددەكات و بۆ هۆكاری ئاشتیانە بەكاردەهێنرێن، هەروەها لەچوارچێوەی ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 دایە.”