نادییە موراد پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
نادییە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانى ههرێمی كوردستانی كرد
لهپهیامهكهى نادیه موردا هاتووه هیوادارم لە چەند مانگی داهاتوو بتوانین پێکەوە کاربکەین و چارەسەر بۆ کێشەی ئەمنی و حکوومەتی لۆکاڵی شنگال بدۆزینەوە.
نادیە موراد داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئێزدیییەکان لە مەسرور بارزانی دەکات و هیواخوازە حکوومەتی نوێ کاربکات بۆ وەدەرنانی میلیشیاکانی شنگال و بەشدارییپێکردنی ئێزدییەکان لە دابینکردنی ئەمنییەتی ناوچەکانیان.
راشیدهگهێنێت ، ئەگەر ئاسایشی شنگال پارێزراو بێت، خەڵکەکەی دەتوانن بگڕێنەوە و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەرێمیی و ناوچەیی دەبێت.