وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشوازی له پێشنارێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 28/11/2016 وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “هیوادارین لەگەڵ هەرێم بگەینە ڕێککەوتنێکى نوێ کە هەردوولا پابەندبن پێوەى”.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هاتووه، “پێشوازى لە لێدوانەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم دەکەین لەبارەى ڕادەستکردنى نەوتى هەرێم و بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک”.
وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد “ڕادەستنەکردنى نەوتى هەرێم لە چەند ساڵى ڕابردوودا بووەتە هۆى کورتهێنانى بودجەى گشتى عێراق”.
هەروەها ده‌شڵێت “سەرۆک وەزیرانى عێراق چەند جارێک ڕایگەیاندووە ئەگەر هەرێم نەوتەکەى ڕادەستى سۆمۆ بکات لە بەرامبەردا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەوانە دەکەین”.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه له رێكه‌وتنی ساڵی 2015 حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جار ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی ئه‌و بودجه‌یه كرد كه هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئاماده‌ن به رێكه‌وتنێكی نوێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بادی بكه‌ن به‌مه‌رجێك هاوشێوه‌ی رێكه‌وتنی پێشوو هه‌موو رۆژ ئه‌و ده‌ست و ئه‌م ده‌ست به‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌ن.