خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی: پیرۆزه له برامان مه‌سرور بارزانی هیوایه‌كی گه‌وره‌مان پێی هه‌یه

خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان كردووه و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیشی به كابینه‌یه‌كی به‌هێز وه‌سفكردووه، كه پشتی به‌ستووه به گه‌نجان و شاره‌زایان.
له په‌یامه‌كه‌یدا خه‌میس خه‌نجه‌ر نووسیویه‌تی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه ناوازه‌یه ده‌كه‌ین، كه له هه‌رێمی به‌هێز و سه‌قامگیر هه‌یه.
له كۆتاییدا نووسیویه‌تی: پیرۆزه له برامان مه‌سرور بارزانی و هه‌موو تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی و هیوایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه به به‌رده‌وامبوونی