رێواس فایهق به سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ههڵبژێردرا
کەمێک لەمەوبەر و لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، ڕێواس فایەق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرا
ئەمڕۆ پێنجشەممه لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دوو كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژارد بریتی بوون لە ڕێواس فایەق و شادی نەوزاد.
ڕێواس فایەق 72 دەنگی بە دەست هێنا.
شادی نەوزاد 16 دەنگی بە دەست هێنا.
هەڵبژاردنی ڕێواس فایەق بەپێی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئەو پۆستە بۆ پشكی یەكێتییە و دوای ڕێككەوتنی سیاسی نێوانیان دیاری كرا و دەستبەكار بوو كە پێشتر ڤاڵا فەریدد ئەو ئەركەی وەرگرتبوو تا یەكێتی كەسێك دیاری دەكات.
پێشتر لەنێو فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ھەریەك لە ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کێبڕکێیان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکرد، بەڵام دواتر بێگەرد تاڵەبانی بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کاندید کرا و لە دانیشتنی دوێنێ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستاندا متمانەی پێ درا.