تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕووی داو کوژراوو برینداریش هەیە
بە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرینی ڕۆئاوای کوردستان 14 کەس کوژراوو 40 برینداری لێ کەوتۆتەوە .
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ( خواکوڕک ) سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕێگەی بۆمبڕێژکرانی ئۆتۆمبیلەکەوە لە سەر ڕێگەی عەفرین و گوندی ترندێ ڕووی داوە کە تا ئێستا بە پێی دوایین زانیاریەکان 14 کوژراوو 40 برینداری لێ کەوتۆتەوە .
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات هاوکات دەنگی دەسترێژی گوڵلە بیستراوە ، بەڵام خەڵک نەیانتوانیوە لە شوێنی رووداوەکە نزیک ببنەوە .