هەولێر و بەغدا لە ڕێکەوتنێک نزیک دەبنەوە

دانووستانێکی تایبەت لە نێوان بەغدا و هەولێر لە سەر پرسی کەرکوک بەردەوامەو ناسر هەرکی پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم بارەوە بە میدایاکانی ڕاگەیاندووە لە نزیکترین کاتدا دولایەنی عێراقی و کوردستانی وەک بەشداری هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەعێراقیەکان بۆ دۆخی ئەمنی کەرکوک دەگەنە رێکەوتن .
هەرکی لە کۆتاییدا گوتوویەتی : بۆ ئەوەی دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوەو هێزی پێشمەگەش سنووی لەم ناوچانە بۆ دیاری بکرێت ، ئەم ڕێکەوتنە بەم زووانە واژووی لە سەر دەکرێت .