ئێران چۆن حهشدی شهعبی دروست كرد
خواكوڕك
“حرس ثوري عراقي یان حشدی الشعبی” لە پەرلەمانی عێراقەوە بە زۆرینەی ڕەھا كرا بە ھێزێكی فەرمی و دەوڵەتی، ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە بە یەكێك لە پلان و ستراتیژیێەكانی شۆرشی ئێرانی ئیسلامی بە ڕابەرایەتی (ئیمام خومەینی) ھەژمار دەكرێت بۆ عێراق، ئەم پڕۆژەیە كە زیاتر لە ٣٠ ساڵە كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران خەونی پێوە دەبینی.
دروستكردنی داعش ھاتنی بۆ عێراق شكست یان ڕێخۆشكەریەكانی (نوری مالكی) بۆ داعش، شەرعیەتی دا بە دروستكردنی “حشدی شعبی” پهرلەمانی زۆرینە شیعەی عێراقیش ڕێخۆشكەری یاسایی و پارێزبەندی ئەمنی و یارمەتی لوجستی و دارایی مسوگەر دەكات بۆ ئەم ھێزەی كە ناویان ناوە “حشدی شعبی”.
(جێنراڵ محسن رفیق دوست) جێنراڵی خانەنشین بە ئەندازیاریكی دامەزرێنەری كۆنی سوپای پاسداران و كەسێكی نزیك لە (قاسم سولەیمانی) دەناسرێت، لە سەرتای دروستبوونی (حشدی شعبی) لە نزیكەوە كاری كردووە لەگەڵ ( محسن مھندس) كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی حشدی شعبی بەرپرسی دۆسیەی گواستنەوەی شارەزایی و تواناكان بووە بۆ حەشد، پێشنیاری ئەوەی بۆكردووە كە دەبێت ئەم ھێزە شەرعییەتی یاسایی و دارایی فەرمی ھەبێت كە لایەن حكومەت و پهرلەمانەوە فۆرمی دەزگایەكی سەربازی دەوڵەتیی پێبدرێت، بۆ ئەوەی دەستكراوە بێت لە چاڵاكی و ئوپەراسیۆن و ئەو خزمەتگوزاریانەی كە پێشكەشی دەكات، دواتر تەواوی ھێزە سیاسیە شیعەكان بەم پێشنیارە رازیكران و خرایە دەنگدانەوە و یاسایی تایبەتی بو دەركرا.
(موفق الربيعي) سەركردە لە دەوڵەتی یاسا لەیەكەم دەركەوتنی لە كەناڵی”بلادی” دا بەڵێن دەدات ھەر كەس و لایەنێكی میدیای و فەرمی و نافەرمی و ھێزەكانی حشدی شعبي بە ”الميليشات” یان “طائفية”ناوببات ڕادەستی دادگا دەكرێت و لێپرسینەوەی توندی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، چونكە قابیڵی قبوڵ نیە ھێزێكی نيستيمانى فەرمی و یاسایی وا گرنگ بەو شێوەیە مەمەڵە و پێناسەی بۆ بكرێت، روبەیعی ئەوەشی وت “بۆ یەكەم جارە لە مێژووی عێراقی نویدا یاسایەكی فەرمی بە فۆرمێكی دیموكراسیانەی زۆرینەی سیاسی لە پهرلەمانی عێراق دەردەچێت “بەبێ ھیچ رێككەوتنێكی پێشوەختە لەگەڵ پێكھاتەكانیتر و تایبەت كورد و سوننە، گرنگی و نرخی بەھا دێموكراسیەكەی لەوە دایە كە ھەمووان دەنگیان لە سەردا بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە پێشوەختەكان.
سەرچاوەكان/ قناە بلادی Arab News Agency