سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنج تەقینەوە شارەكانی رۆژئاوای كوردستانی هەژاند كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 13 كەس  و بریندار بوونی زیاتر لە 40 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە بارەی تەقینەوەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاو كردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە، “بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم”.
هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت: “ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن”.
دەقی پەیامەكە:
پەیامێكی هاوخەمی له سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
مه سرور بارزانی
سه رۆكی ئه نجومه نی وه زیرانی هه رێمی كوردستان
Back to top button