سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی نوێێ پەرلەمانی كوردستانی هەڵبژارد, رێواس فایەق بە دەنگی 73بوو بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان, مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان, پەیامێكی پیرۆز بایی ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانكرد.
پەیامەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی بۆ(خواكوڕك) نێردراوە كە تیایدا وێڕای پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی تازەی پەرلەمانی كوردستان هیواشی خواستووە كە لەو ئەركەدا سەركەوتووبێت و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش لە هەرێمی كوردستان پەیوندییەكی بەهێز و تۆكمە بێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی مەسرور بارزانییە:-
بەڕێز رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم ، ئومێد دەخوازم لەو ئەركە نیشتمانییەدا سەركەوتووبن و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش لە هەرێمی كوردستان پەیوندییەكی بەهێز و تۆكمە بێت ، بۆئەوەی بتوانین بەیەكەوە باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەین و پرۆسەی دیموكراسیش لە هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدەین.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مەسرور بارزانی
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
11/7/2019