ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە کۆبوونەوەی نهێنی لە هەولێر ئەنجام دابیت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە دەزگا ڕاگەیاندنە بیانیەکان باسیان لە سازدانی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران ولە نێوانیان دا حەسەن خومەینی نەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دا ناوی هاتووە”.

برایان هۆك نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران لە لێدوانێکی دا گوتی هیچ هێڵێکی دبلۆماسی کۆمانناکاتەوە لەگەڵ ئێران بەڵام تۆڕی ڕاگەیاندنی ” ئەی 24 ” لە ڕاپۆرتێکدا گوتی کۆبوونەوەکە لەگەل لایەنی ئۆپەزیسیۆنی ئێرانی بووە، بەمەبەستی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوەخۆ نێوان پارێزگاران و چاکسازیخوازان و کۆبوونەوەکە بە فەرمی لەگەڵ ڕژێم نەبووە”.

Back to top button