سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم: نەتەوەیەكگرتووەكان بەرپرسە لەو تەعریبەی لە ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكان ئەنجامدراوە و بەبەردەوامی بەبەر چاوی ئەوان دەكرێـت

دوای ئەوەی بەهۆی خیانەتی یەكێـتی لە  16ـی ئۆكۆتبەری 2017 كەركووك و بەشێكی گەورەی خاكی كوردستان لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیر كرا, لە دوای داگیركردنەكە ئەو ناوچانە كەوتنە ژێر شالاوێكی چڕی تەعریب كردن, هاوڵاتیانی ئەو ناوچە كوردستانیە خاك بەدەر و شار بەدەر كران, سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت كە نەتەوەیەكگرتووەكان بەرپرسە لەو تەعریبەی لە ناوچە كوردستانیەكان روویداوە.
زیا پترس سەرۆكی دەستەی گشتیی مافی مرۆڤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” دوای ئەوەی رەوشی ناوچەكە تێكچوو ئێمە نەتەوەیەكگرتووەكانمان بە فەرمی ئاگادار كردەوە چوومە پێنان وایە ئەوان بەرپرسیارێتیی یەكەمی دەكەوێتە سەرشان لە تێكچوونی رەوشی ناوچە كوردستانییەكان, بەبەر چاوی ئەوانەوە تەعریب لەو ناوچە كوردستانیەكان ئەنجامدراوە”.
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ گوتیشی: ” با بپرسین بۆچی لە عێراق هەر كێشەیەك دێـە پێشەوە نەتەوە یەكگرتووەكان تەداخولی دەكەن بەڵام بۆ ناوچە كوردستانیەكان ئەو هەموو تەعریبەكراوە دەغلو دان دەسوتێندرێت, كەچی یونامی بێدەنگی هەڵبژاردووە”.
پترس روونیشی كردەوە: “بەداخەوە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسەكانیان لە عێراق بێدەنگن لە بەرامبەر بەرعەرەبكردنی ناوچە كوردستانییەكان و تەنانەت لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژە بەو زۆڵم و ستەمەش ناكەن، ھەندێ رێكخراوی وەك ھیومان رایتس ۆوچ لەسەر یەك چەكداری داعش كە زیندانییە، دێتە دەنگ و راپۆرت لەسەر پێشمەرگە و عێراق بڵاو دەكاتەوە، بەڵام لە بەرچاوی ھیومان رایتس ۆوچ رۆژانە دەیان جار مافی خەڵكێك پێشێل دەكرێت و ماڵیان دەسووتێت، كەچی یەك راپۆرت بڵاو ناكاتەوە”.
ناوبراو زیاتر گوتی: “ئەمنستی و ھیۆمان و ھەموو ئەو رێكخراوانە، بەشێكی كار و راپۆرتەكانیان سیاسییە و ساڵانە چەندین راپۆرت لەسەر ھەرێمی كوردستان بڵاو دەكەنەوە، كەچی ئامادە نین لەسەر مەزڵوومییەتی خەڵكێك قسە بكەن، لەبەر ئەوە گومانمان لەسەر ئەو رێكخراوانە ھەیە و مەبەستی سیاسی لە پشت كارەكانیانەوە ھەیە”.
Back to top button