شه‌ش سوودی گرنگی ترۆزی بۆ تەندروستی مرۆڤ

ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمه‌كانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت ، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ‌ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین ، دەتوانین لە ئامادەكردنی زەڵاتە بەكاریبهێنین ، جگە لەوەی كە خۆش دەكرێت و لە ئامادەكردنی ترشیاتدا بەكاردەهێنرێت ،

بەڵام دیارە تا ئێستا نەمان زانیوە ترۆزی چ سوود و كاریگەرییەكی دەبێت لەسەرمان كە پێویستە پێی ئاشنا بین و ڕۆژانە گرنگی پێ‌ بدەین . لەگەڵ ئەوەشدا ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی .

لێرەدا كاریگەری و سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی دەخەینە ڕوو :-

1-گەرمی و سوتانەوەی گەدە و جگەر ناهێڵێت.

2-توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.

3-ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە.

4-توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیە و نایەڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.

5-میز ڕێك دەخات ، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە .

6-گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەرد و ڕمل.

Back to top button