ئایه‌ ده‌زانی خواردنی تور بۆ ئێسك به‌هێز ده‌كات

خواردنی تور له‌ ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه‌ سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تور له‌و سه‌وزانه‌یه‌ که‌ سوودی ته‌ندرووستیی هه‌یه‌، له‌وانه‌ش ته‌ندرووستی ئێسک و پاراستنی دڵ و پاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌.

هاوکات هه‌وکردن که‌م ده‌کاته‌وه‌ و هه‌رس باش ده‌کات. ماڵپه‌ڕێک ئاشکرای کردووه‌ که‌ تور دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی جیهان هه‌بووه‌ و به‌ کار هاتووه‌.

تور له‌و سه‌وزانه‌یه‌ که‌ ئاستێکی زۆری ڕه‌گه‌زه‌ خۆراکییه‌کان و کانزای گرنگی وه‌ک کالیسیۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مه‌گنیسیۆمی تێدایه‌، به‌ده‌ر له‌ مه‌ش ڤیتامین سی و فۆلیک ئه‌سید و نیاسینی تێدایه‌.
تور ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵ و کالۆریشی که‌مه‌.

Back to top button