بارسێلۆنا بە بێ هاندەر گریزمان پێشكەشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاریداوە كەوا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر گریزمان پێشكەشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات پێچەوانەی دی یۆنگ.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە بارسێلۆنا بڕی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی گریزمان دەدات ڕۆژی هەینی و ڕۆژی شەممە یاریزانەكە پێشكەش دەكەن.

هەروەها ئەوەشی ڕوونكردەوە كەوا بەهۆی چاكسازی كردن لە چیمەنی یاریگای كامپ نۆو یاریزانەكە پێشكەش بە هاندەران ناكرێت.

Back to top button