رێخراوێكی جیهانی راپۆرتێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سوریا بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قەدەغەكردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) لێكۆڵینه‌وه له 20 راپۆرت ده‌كات كە تایبەتن بە ئەگەری به‌كارهێنانی چه‌كی ژه‌هراوی له سوریا له مانگی ئابه‌وه، یەكێك لە كەیسەكان تایبەتە بە هێرشێك بۆسه‌ر ھاوڵاتیانی دانیشتووی حه‌له‌ب كه تیایدا به‌گوێره‌ی چالاكوانان و بەڵگەسەرەتاییەكان رژێمی سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
له پێشھاتێكی زۆر نیگه‌رانكه‌ری ترسناكی تردا، شاره‌زایان له رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (World Organization for the Prohibition of Chemical Weapons) له‌وباوه‌ڕه‌دان كه “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش)یش ره‌نگه گازی خه‌رده‌لی به‌كارهێنابێت له هێرشه‌كانیدا له سوریا و عێراق كه خۆی دروستیكردوون لە بەرەكانی بەرەنگاربوونەوە لەدژی پێشمەرگە و ھێزەكانی تر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ئه‌حمه‌د (ئوزومجو) هه‌فته‌ی پێشوو وتی رۆژی هه‌ینی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگروتووكان ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و تۆڕە هاوبه‌شه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی نوێكرده‌وه بۆ رێگه‌دان و ئاساناكاری یاساكانی نێودەوڵەتی پێیان تا لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه كیمیاییانه بكه‌ن كه به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌مساڵ له سوریا رویانداوه.
ئوزومجو وتی له رۆژی 1 ئابه‌وه گومانی نوێ په‌یدابوو له هه‌ردوو رژێم و ئۆپۆزسیۆنیش له “به‌كارهێنانی كلۆر و گازی تری نه‌ناسراو تۆمەتبارە له حه‌له‌ب و له باكوری سوریا وه‌ك ئیدلب “ئه‌و تۆڕە له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دامه‌زرا، كه ناسراوه به میكانیزمی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش، له‌ماوه‌ی ساڵێك لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی دیاریكرد كه هێزه‌كانی رژێمی سوریا سێ هێرشی گازی كلۆریان كردۆته‌سه‌ر گونده‌كان له‌نێوان 2014 و 2015 دا. تۆرە ھاوبەشەكە بۆشی ده‌ركه‌وت كه داعش له‌پشت هێرشێكی گازی خه‌رده‌له‌وه بوو له سوریا له ئابی 2015.
ئوزومجو وتی نموونه‌ی وه‌رگیراوی گازی خه‌رده‌ل له هێرشه‌كاندا له سوریا و عێراق له تاقیگه‌كانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا له هۆڵه‌ندا پشكنراوه و “ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌شێت ئه‌م مادده‌یه له‌لایه‌ن داعش خۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت”. ھاوكات جێی ئاماژە پێدانە ساڵی پار ڕێكخراوی تیرورستی داعش چەندەھا جار چەكی كیمیاوی بە چەند جۆریكی دژی ھێزەكانی پێشمەرگە بەكارھێناوە و ھەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ھۆڵەنداش ئەو كەیسەیان پشت ڕاستكردوەتەوە، تەواوی بەڵگە و سامپڵەكانیشیان داوەتە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی.
سەچاوە/ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی (OPCW)