سه‌ركۆنسوڵی گشتی ئێران له‌ هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

مورتەزا عەبادی سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێرى پایته‌خت، پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون.

مورتەزا عەبادی، سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند، “ھیواخوازن لە قۆناغی نوێدا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ئیرادەیەكی سیاسی ھاوبەش و لەژێر سایەی پێوەندییە مێژوویی و كولتوورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان لە تەواوی بوارەكاندا بەرەوپێشتر و پتەوتر و بەرفراوانتر بكەن”.

سه‌ر كۆنسوڵی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، “وەك دوو دراوسێ بەردەوامبوون لە پێوەندییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ئامانجی سەرەكیمانە”.

 

 

Back to top button