فوئاد حوسێن پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بەبۆنەی بوونی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دارایی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەکەی خواست کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، یەکێك لە کارنامەکانی کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ ئەو مەبەستەش، کابینەی نوێ پلان و ئەجێندای خۆی هەیە.

Back to top button