پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان
كهمێك پێش ئێستا سهرۆك بارزانى پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە كه تێدا سەرەخۆشیی له كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دهكات.
دهقى پهیاماكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەم 11ى تهمووز، لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم.
مسعود بارزانی
12ى تهمووز.
ڕۆژى پێنج شهممه 11ى تهمووز، سێ تەقینەوە قامیشلۆ و عەفرین و حهسهكهیان هەژاند، بههۆیهوه ژمارەیەك زۆر قوربانی لێ كەوتەوە.