پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور، به‌بۆنه‌ی ده‌سته‌به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.

له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور، وێڕای پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خوازێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌رده‌م په‌رله‌ماندا خوێندییه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ ئاستێكی ئارامتر، گه‌شاوه‌تر و به‌هێزتر.

چوارشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی و یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نوێش، باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

Back to top button