تورکیا یەکەم پارچەی سیستەمی ” S400 ” لە ڕوسیا وەرگرت

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند یەکەم پارچەکانی سیستەمی ” S400 ” ڕۆکێتی بەرگری ڕوسی وەرگرت و بەنیازە بیگوازێتەوە بۆ سەکۆیەکی سەربازی لە ئەنقەرە وپارچەکانی دیکەش لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوسیا ڕادەستی دەکات

ئەم هەنگاوەی تورکیا گرژی خستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و بێ بەشی کرد لە هاوبەشی درووست کردنی پارچەی یەدەگی فڕۆکەی F35 پێشکەوتوو و ئەمریکا ترسی لەو تەکنەلۆژیایە هەیە کە بەکارهاتووە لە سیستەمی S400 و لەوانەیە بتوانیت زانیاری تەکنیکی کۆبکاتەوە لەسەر فڕۆکەکانی ناتۆ بەمەش ڕوسیا بێ بەش نابیت لەم زانیاریانە

 

Back to top button