ئەمریکا سزا بە سەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا ناسەپێنێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-37.jpg)
سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن ئەمریکا لە ئێستادا بە نیاز نییە سزا بە سەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا بسەپێنێت ، ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا پەی وایە دەبێت دەرگای دیپلۆماسیەت بە کراوەیی بێڵێتەوە .
ئەوە لە کاتێکدایە وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا ڕایگەیاندبوو کە دووای سەپاندنی سزا بەسەر ڕێبەری ئێراندا ، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سزای بەسەردا دەسەپێت .