كاسترۆ.. شورشگێڕ یان دیكتاتۆر

خواكوڕك

كاسترۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوبا له‌ 08/13/ 1926 له‌دایكبووه‌، باوكی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن رووبه‌رێكی زۆری موڵكی كشتوكاڵی بووه‌، دایكی، خزمه‌تگوزارێك بووه‌ له‌لای ماڵی باوكی، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ باوكی فیدل كاسترۆدا بكات، فیدل له‌دایكبوو، بۆیه‌ له‌ منداڵیدا هاوڕێكانی گاڵته‌یان پێكردووه‌، چونكه‌ دایك و باوكی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردبوو.

7327-1-or-1435132294

كاسترۆ خوێندنی یاسا و پارێزه‌رایه‌تی له‌ هاڤانای پایته‌خت ته‌واو كرد و به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه‌ به‌ شێك پلانه‌ شۆڕشگێڕییه چەپە‌كانی ئه‌و وڵاته‌. ساڵی 1953 سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینێكی كرد له‌ دژی دیكتاتۆر (فۆلگینسیۆ باتیستا)، به‌ڵام راپه‌ڕینه‌كه‌ شكستیهێنا و زۆرێك له‌ هاوڕێكانی كوژران و كاسترۆش ده‌ستگیركرا. دوای دوو ساڵ، كاسترۆ و به‌شێك له‌ هاوڕێكانی ئازادكران، به‌ڵام له‌ كوبا دوورخرانه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی مه‌كسیك كران، دواتر به‌ نیازی له‌ناوبردنی دیكتاتۆرییه‌ت له‌ وڵاته‌كه‌یان، و بەو نیازەشەوە به‌ به‌له‌م گه‌ڕانه‌وه‌ كەناراوەكانی كوبا، زۆربه‌ی زۆری هاوڕێكانی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه‌ بەدیل گیران و كوژران، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی كوژرانی كاسترۆیش بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هێشتا له‌ ژیاندا ماوه‌ و رووه‌ و چیاكان هه‌ڵاتووه‌، ئه‌مه‌ش ھۆكار بوو بۆ زیادبوونی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری كاسترۆ له‌و كاته‌دا.

sadam-castro-0

دواى ئه‌وه‌ی كاسترۆ ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست، كوبیه‌كان پێیانوابوو پێگه‌ی كوبا لە ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەبێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پارێزگاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌كه‌ی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و بلۆكی ڕۆژئاوا، كه‌ گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ بوو. هه‌رچه‌نده‌ كاسترۆ له‌ دینانەیەك له‌گه‌ڵ (ئیدوارد مۆرۆ ) له‌ ساڵی 1960، باسى له‌وه‌ كردبوو كه‌ ده‌یه‌وێت نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه‌ له‌ باره‌ی لایه‌نگیری نه‌كردنی هیچ بلۆكێك له‌ شه‌ڕی سارد، به‌ڵام كاره‌كانی كاسترۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشووتر و خۆماڵیكردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ كوبا، وایكرد په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوبا بپچڕێت پێ بھاوێتە قەیەانێكی دیپلوماسی درێژخاێەنەوە .

15209106_1181002345313176_248138730_n

كاسترۆی سەركردە و چەپ و شۆرشگێر ته‌مه‌نی 32 ساڵ بووبە ھاوكاری چیو گیڤارای ھاورێی كۆتایی به‌ فه‌رمانڕه‌وایی ھەردوو سیستەمەكانی كاپیتالیزمەكان دیكتاتۆرییەت هێنا له‌ كوبا، شورشگێڕ و ئازادیخوازئاسا ، به‌ ڵێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و ئازادى به‌ خه‌ڵكدا ، رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌نجامده‌درێت ھەموان بە ئازادی دەنگ دەدەن ، به‌ڵام دواتر كاسترۆ بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كوبای كرد، له‌م ماوه‌ی چوار سەدەی حوكمڕانی ئەودا كوبا بووه‌ شوێنێكی داخراوی زیندان ئاسای نموونه‌یی وڵاتێكی دیار و یاخیبووی سیستەمی نوێی ئابوری سەردەم و دوور لە ھەموو ڕێكەوتنە جیهانیەكان. ده‌یان جار هه‌وڵی تیرۆركردنی فیدڵ كاسترۆ، له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا دراوە ە شكستیهێناوە ،هه‌وڵی كۆدەتا و شۆڕشی “كه‌نداوی به‌راز” كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرا، ئەویش ھەر شكستیهێنا.

b3d6acc3-b6e7-4028-bd41-5895f047e3c1

له‌ ساڵی 1968 كاسترۆ له‌ شه‌ڕی سارد، خۆی به‌لای بلۆكی (سوسیالیستی ) یه‌كێتی سۆڤیه‌ت یه‌كلاكرده‌وه‌، خوی بە گەریلا و شورشگێری بیری كۆمۆنیستی وینە دەكرد، دواتر مۆسكۆ داوای ڕێگەپێدان وجێگیركردنی سیستمی مووشه‌كی ناووكی به‌ نهێنی له‌ خاكی كوبا كرد ، كاتێك ئه‌و هه‌وڵه‌ ئاشكرابوو، بووه‌ هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ماوه‌ی 30 رۆژی خایاند، هێنده‌ی نه‌مابوو جه‌نگێكی ناووكی هه‌ڵبگیرسێت، دواجار یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی سیستمی مووشه‌كه‌ ناووكییه‌كان له‌ كوبا ده‌ربڕی بارۆدۆخی نێودەوڵەتی ھێور كرایەوە.

15240313_1181002351979842_150207837_n

ئه‌مه‌ریكا و كوبا، دوای ئەو ھێوربوونەوەی ئەمریكا و رەسیا وه‌ك دوو دوژمن به‌رده‌وامییان به‌ شه‌ڕێكی بریكاری دا، له‌كاتێكدا كاسترۆ ده‌یه‌ويست بره‌و به‌ بزووتنه‌وه‌ سۆسیالیسته‌كان بدات له‌ جیهان بەگشتی و وڵاتانی جیھانی سیەم بەتایبەتی . ھزری كۆمۆنیستی ، تاكه‌ ئایدۆلۆژیای رێگه‌پێدراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه‌ی جیھان و ره‌خنه‌گرانی حكوومه‌تیش، به‌ ساڵ له‌ به‌ندیخانه‌كاندا ده‌مانه‌وه و سزادەدران ‌.

fidel-castro

ساڵی 1980 كاتێك كاسترۆ رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌ به‌له‌م بچێته‌ ئه‌مه‌ریكا، با بچێت و رێگه‌ له‌ كه‌سیش ناگیرێت، راسته‌وخۆ دوای گوته‌كانی نزیكه‌ی 125 هه‌زار كوبی، به‌ به‌له‌م خۆیان گه‌یانده‌ ئه‌مه‌ریكا. كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كاریگه‌ریی نه‌رێنی خسته‌ سه‌ر ئابووری كوبا، به‌ڵام كاسترۆ به‌رگری له‌ چاكسازی بازاڕی ئازاد كرد و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ ئابوورییه‌ چڕكرده‌وه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی كاسترۆ، به‌ڵام دواجار به‌هۆی نه‌خۆشی گه‌ده‌وه‌ نەیتوانی درۆژە بە ده‌سه‌ڵاتەكەی بدات ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2006 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا توانای جەستەیی خراپتر دەبوو ،بۆ خێگرتبەوەی كاسترۆی سەرۆك له‌ ساڵی 2008 رائول كاسترۆی برای، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی كوبا ده‌ستنیشانكرا. له‌ ساڵی 2016دا، زۆرێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی حزبی شیوعیی وڵاته‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێبكات، دواى مردنى ئه‌و، له‌ دڵسۆزییان به‌رده‌وام بن بۆ شۆڕشه‌كه‌یان.

e9e7f52d1d9189899a04c237488ef0dd

كاسترۆ كەسێكی زۆر ھەنەر دوست بووە بەڵام ڕێگەی نەداوە پەیكەری بۆ دروست بكرێت ته‌نانه‌ت هیچ شه‌قامێكیش له‌و وڵاته‌ به‌ناوی ئه‌و نه‌كراوه‌، به‌ڵام داوا له‌ خوێندكاران كراوه‌ كه‌ نوسین گوتاره‌كانی كاسترۆ له‌به‌ربكه‌ن و وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی لێی بڕوانن, بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری فیدل كاسترۆ له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت. فیدل ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ روز، له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.

Back to top button