بریتانیا دووهەمین پاپۆڕی شەڕکەری خۆی رەوانەی ناوچەی کەنداوی عەرەبی دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-40.jpg)
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسێکی بەریتانی رۆژی پێنجشەم ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی بەنیاز نییە هەموو ئەو کەشتیانەی ئاڵای بەریتانیایان پێوەیەو دەیانەوێت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ بن بخاتە ژێر چاوەدەێری و پارێزگاریەوە .
کێشەی نێوان ئێران و بەریتانیا لەدووای ئەوەی کەشتی نەوت هەڵگری ئێران لە گەروی جەبەل تارق دەست بەسەرکرابەرەوەئاقارێکی تر رۆیشت .
بە پێی هەواڵەکان پاپۆڕی شەرکەری ( ئێچ ئێم ئێس دانکەن ) کە پێشتریش بڕیار بوو خۆی بگەێنێتە ناوچەکانی ئاوی کەنداوی عەرەبی لەم چەند ڕۆژەدا بۆ شوێنی دیاریکراو وەرێ دەکەوێت و شان بە شانی پاپۆڕی شەڕکەری ( ئێچ ئێس مۆنتروز ) کە سەربە بەریتانیایە لە کەنداو عەرەبیدا ڕاسپاردەکانی دەریایی بەریتانیا جێ بە جێ دەکەن .
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا تا ئێستا لەم بارەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردۆتەوە