پەرلەمانی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیای تەقینەوەکانی دوێنێی ڕۆژئاوا دەردەبڕێت
لەم ڕاگەیەندراوەدا وێڕای هاوخەمی ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تەقینەوەکانی قامیشلو و عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات
.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکهی قامیشلۆ و عهفرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.
ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.
داوا لە فەرمانگهکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییەک بۆ هاوکاریکردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.