کۆشکی سپی: ترەمپ و نتانیاهوو هەڕەشەکانی ئێران و سزاکانیان تاوتوێ کردووە
کۆشکی سپی ڕایدەگەێنێت ، دۆناڵد ترەمپ ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆسییەیە ئێرانیان بە گشتی تاوتوێ کردووەو جەختیان لە سەر توند کردنی سزای ئابووری سەر ئێران کردۆتەوە .
وتوبێژی کۆشکی سپی لەمبارەوە دەڵێت : هەردووک لایەن سەرۆک ترامپ و نتانیاهو باسیان لە هەڕەشەکانی ئێران و سزاکان کردووە،بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بە ئاسایشی نشتیمانیشەوە بە هێڵی سوور ناوبردووە لە ئاست هەر جووڵەیەکی ئێراندا .
هاوکات ئۆفیسی نتانیاهوو لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سپاسی خۆی ئاراستەی رەمپ کردووە کە سوورە لوسەر سپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا