پەیامی پیرۆزبایی هاوبەندی کلدانەکانی عێراق و جیهان ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکرێت
سەفا سەباح هندی سەرۆکی هاوبەندی کلدانەکانی عێراق و جیهان پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
سەفا سەباح لە پەیامەکەیدا دەنوسێت ، وەک نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی کلدانی لە عێراق و جیهان پیرۆزبایی تایبەتتان بە بۆنەی دەست بەکار بوونی بەرێزتان وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستە دەکەیین
لە بەشێکی تری پیرۆزباییەکەیدا هاتووە ، وێرای هیواخوازی بۆ سەرکەوتنتان لەم ئەرکە پیرۆزەدا، دڵنیایین لە شارەزایی و دڵسۆزیتان بۆ وەدی هاتنی ئاواتی کورد و کریستیانەکان بە گشتی و کلدانەکان بە تایبەت ، هیواداریشین بە پێوەندی بەردەوامی دیپلۆماسیانە لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا لە ئاوەدان کردنەوەو بونیاتنانەوەی عێراقدا دەستێکی باڵاتان هەبێت