پیرۆزبایی ڕاستەوخۆی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مەسرور بارزانی
ئەمڕۆ هەینی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، ئەندرو پیک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق وێرای پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ بەرێزیان و کابینەی حکومەتەکەی خواست .
هەروەها لەم پێوەندییە تەلەفۆنیەدا بە گرینگی تایبەتەوە پەرەپێدانی هاوکاری بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چۆنیەتی ئەرێنی پێوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا قسەی لە سەر کرا