سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە مەترسی دەزانێت .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە مەترسی دەزانێت .

 

نێچیروڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی رۆژئاوای کوردستان ، ئەم کردەوە تیرریستیانە بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانێت و بە توندی مەحکومی دەکات .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیەکان دەکات و هیواخوازە بریندارەکان بەزوویی چارەسەریان بۆ بکرێت و  بگەرێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان

هەروەها دەڵێت : ئەم کردەوە تیرۆریستیانە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە هێشتا تیرۆر هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و بە تایبەت ناوچەکە ، بۆیەش پێویستە بە هەموو تواناوە ڕووبەڕووی ئەم دیاردە قێزەونە بینەوە و بە هاوکاری هەمەلایەنە ئەم مەترسیە ڕیشەکێش بکرێت .

 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

Back to top button