وەزیری کاری کابینەی حکومەتەکەی ترەمپ دەستی لە کار کێشایەوە
ئەلکساندر ئاکوستا ، وەزیری کار لە حکومەتی ترەمپ بە هۆی دۆسیەی پڕ دەنگۆی ملیاردی ، جفری ئەپستین ، ناچار بوو دەست لە کار بکێشێتەوە .
جفری ئەپستین ئەو ملیاردێرە 66 ساڵە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی جنسی و بەکارهێنانی ئافرەتانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شوێنە ماساژ و لەشفرۆشەکان .
ئەپستین دەساڵ لەمەوبەر تاوانی هاوشێوەی بۆ کرابووە دۆسیە ، بەڵام ئەوکات کە ئەلکساندر ئاکوستا وەزیری کاری ئیستا دادستانی فلۆریدا بووە ، بە پیی توانای یاسایی خۆی رێگر بووە ئەپسین سزای زیندانی بەسەردا بسەپێت ، بەڵام لە ئیستادا دووپات کردنەوەی هەڵەکانی و ئەو تاوانانەی بەسەریدا سەپاوە ، وایکردووە ئەلکساندر دەست لە کار بکێشتەوە ، چوونکە ئەمریکیەکان پێیان وایە ئەو کات ئەلکساندر تەبانی کردووە بۆیەش بوونی لەم پۆستەدا شیاو نییە .
جفری ئەپستین رۆژی شەممەی ڕابردوو لە دووای ئەوەی بە فڕکەی تایبەتی خۆی لە فڕۆکەخانەی نیوجسی دابەزی دەستبەسەر کراو لە ئیستادا ئەگەر تاوانەکانی لە سەر ساغ بێتەوە دەبێت چاوەڕێی 45 ساڵ زیندان بێت .