ڕێکەوتن لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بە کەنداوی عەرەبی هاتە ئاراوە

 

ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند بۆ پێک هێنانی هاوپەیمانیەکی سەربازی لە کەنداوی عەرەبی لە گەڵ ئەمریکا رێکەوتن دەکەن .

 

وتەبێژی ئۆفیسی تریزا مای ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمرۆ هەینی باسی لە دانووستانێکی چڕ و پڕ لە نێوان وڵاتەکەیی و ئەمریکا کرد بۆ پێک هێنانی هاوپەیمانی سەربازی لە کەنداوی عەرەبی .

ئەم دانووستانە کاتێک هاتە ئاراوە بەریتانیا بە فەرمی لە بەرانبەر کردەوەکانی سوپای پاسداران بۆ ڕێگری لە کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانی هەڵوێستی گرت .

 

ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند ، بەلەبەر چاوگرتنی مەترسیەکانی ئەم دوواییەی سوپای پاسداران لە کەنداوی عەرەبی پێویستیمان بەم هاوپەیمانییە سەربازییە هەیە

Back to top button