توركیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا ئیتر قبوڵ ناكەین دەست لە كاروباری توركیا وەربدەن

 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا هەڵوێستی ووڵاتەكەی بۆ پشتیوانی مافەكانی قوبرسیە توركەكان لە سەرچاوە سرووشتیەكانی دوورگەكە پشتڕاست كردەوە و هۆشداری دایە یەكێتی ئەوروپا لە هەر هەنگاوێك دژی ووڵاتەكەی بەهۆی گەران بەدوای نەوت و گاز لە كەنارە ئاویەكانی ئەو دوورگەیە.

یەكێتی ئەوروپا لەماوەی ڕابردوو ئیشارەتی دا بە چەسپاندنی سزا لەسەر توركیا و لە نێوانیان دا ڕاگرتنی دانوساندنەكانی ئاست باڵا لەگەڵ ئەنقەرە و گفتوگۆی واژووكردنی ڕێكەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی

لەلای خۆیەوە ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوی توركیا گوتی هەردوو كەشتی هەڵكەندن ” فاتیح و یاووز ” دەستیان بە گەڕان كردووە بە دوای سەرچاوەكانی ووزە لە ڕۆژئاوای دوورگەی قوبرس و ئاماژەی دا كە پێشووتر ئاگاداری نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووتەوە لەسەر خاوەنداریەتی توركیا بۆ ئەم شوێنە

Back to top button