جەبار یاوەر: كارە لە پێشینەكانی كابینەی نوێ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو نەهێشتنی هێزی حزبیە
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بە چاودێری و هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بڕیاری یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی خستە واری جێبەجێكردن فەرماندەیەكی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە:” كارە هەرە لەپێشینەكانی ناو ئەجێندای كابینەی نوێی حكوومەت، یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو نەهێشتنی هێزی حزبیە”.
جەبار یاوەر، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” ئەو هەنگاوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەوڵەكانی كابینەی نوێ بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و نەهێشتنی هێ.ی عزبی هەنگاوێكی گرنگە, یەكنەگرتنەوەی هێزەكان، چارەنووسی كوردستان زۆر باش نابێت.
هاوكات رۆمیۆ هەكاری، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستانیش یەكنەخستنەوەی پێشمەرگە بە هۆكارێك دەزانێت بۆ جددی نەبوونی هاوپەیمانان لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە.