قوباد تالەبانی لە كۆتاییەكانی كابینەی هەشت بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەركرد بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت بڕیارێكی نا یاسایی و سیاسیە
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران پۆستی سەرۆكی هەرێمی ورەگرت تا دیاری كردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ, قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كارەكانی رای كرد, لە ماوەی تەنها 15 رۆژ قوباد تاڵەبانی جگە لە واژۆكردنی چەند فەرمانێكی تایبەت بە پڕۆژەكان كە سەرجەمیان لە سنوری سلێمانی بووە بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەركرد كە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بووە, ئەو بڕیارە بووە مایەی نیگەرانی بزووتنەوەی گۆڕان كە بڕیارەكە بە بڕیارێكی سیاسدادەنێن نەك ئیداری و نا یاساییە.
عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە ” ئەو بڕیارەی كە لە كۆتای تەمەنی كابینەی هەشت قوباد تاڵەبانی دژ بە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەری كردووە بڕیارێكی نا یاسایی و سزایەكی سیاسە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان گوتیشی “وەكو فراكسیۆنی گۆڕان ڕووبەڕووی هەر سزایەكی سیاسی دەبینەوە بەرامبەر هەر بەرپرسێك بكرێت”.