بنکەیەکی سەربازی ئێران لە نزیك سنووری عێراق لە لایەن دوو ووڵات چاودێری دەکرێ

سەرچاوە ئیسرائیلیەکان ڕایانگەیاند شاروچکەی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و نزیك لە سنووری عێراق کراوەتە بنکەیەکی سەربازی ئێرانی و لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام چاودێری دەکرێ و ئەم بنکە سەربازیانە دامەزراون بۆ هێرش کردنە سەر هێزە بڵاوەپێکراوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چگە لە چەند ئامانجێکی دیکە لە ئیسرائیل وەك ووڵامێك بۆ سزا سپێندراوەکانی سەر ئێران

سەرکردە ئێرانیەکان لە ئەلبوکەمال قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیان کردووتە کۆگای چەك و تەقەمەنی و میلیشیاکانی حیزب اڵلە ی لوبنانی و حیزب اڵلە ی عێراقی و نوجەباء و فاتمیەکانی ئەفغان و زەینەبیەکانی پاکستانیان لێ بڵاوکردووتەوە چگە لە دانانی سەکۆی ڕۆکێتی زەوی زەوی و ڕۆکێتی دژە فڕۆکە لە هەموو شوێنێکی ئەم شارە

 

Back to top button