ڕووسیا: خۆشحاڵین به‌كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پشتیگری هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌بین

لەمیانی کۆبوونەوەیەکی فەرمی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای فیدڕاڵدا داوایان لێکراوە پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان و حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستاندا بکەن.

فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپایە و بەسەرۆکایەتی شاندێکی لاوانی ئەوڕوپا چەند دیدارێکی فەرمی لە مۆسکدا ئەنجامداوە ، ئەمجارە شاندەکەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە ، فەلاح حەسەن دەڵێت من وەکو کوردێك داوای پشتگیرم لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کرد و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی و حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان دەربڕی ، ھەروەھا پەیمانیان پێداین کە پشتگیری لەھەرێمی کوردستان و حکومەتەکەیدا بکەن.
شایەنی باسە ناوبراو لەھەمان کاتدا نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانەو بۆ چەندین دیداری فەرمی سەردانی مۆسکۆی کردووە.

رۆژی چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.

1

 

1

Back to top button